عرض مشاركة واحدة
قديم 2018-06-29, 20:46 رقم المشاركة : 427
كوردية
مراقب عام
إحصائية العضو







كوردية غير متواجد حالياً


وسام الحضور المميز السيرة 1438ه

وسام مشارك

افتراضي رد: سجل(ي) حضورك بإهداء جميل للأعضاء يا كوردية


کاتێک خەلکی ولاتێک ماوەیەکی زۆر بچەوسێنرێنەوە، نەوەیەک پەیدا دەبێ کە پێویستیی بە ئازادی نییە، ئەو نەوەیە خۆی ڕادێنێ لەگەڵ ستەم و حاڵەتێک دروست دەبێ کە هاوڵاتی تێێدا دەبێتە " هاوڵاتیەکی جێگیر"،
لەرۆژگاری ئەورۆماندا هاوڵاتی جێگیر زۆر زۆرن بەداخەوە ، وە ئەم جۆرە لە هاولاتی لە جیهانە تایبەتەکەی خۆی دەژی و هەموو خەون و ئاواتەکانی لە ٣ شتدا کۆدەکاتەوە:
١- ئاین
٢- پارویەک نان
٣- تۆپی پێ

- ئایین لەلای هاولاتی جێگیر هیچ پەیوەندیی بە ڕاستی و دادپەروەری و یەکسانیەوە نییە بەلکو چەند سروشێکی بەتاڵن و نابن بە کردەوە و رەوشت، دەبینی دزی دەکەن و بەرتیل وەردەگرن و دوو روویی دەکەن بەلام نیگەران دەبن کاتێ نوێژێکیان لەدەست دەچێ! ئەو جۆرە لە هاولاتی بەرگری لە ئاینەکەی ناکا مەگەر دلنیا بێ کە زیانی پێناگا، بۆ نمونە خۆپیشاندان دەکا دژی دانیمارک کاتێ چەند کاریکاتێرێک دەکێشرێ لەسەر پەیامبەرەکەی بەلام بە یەک وشەش نارەزایی دەرنابڕێ لەسەر دەسگیرکردنی ئازادیخوازانی ولاتەکەی خۆی یا کوشتنیان لە ژێر ئەشکەنجە یا تیرۆرکردنیان.

- پاروێک نان کە خەمی دوەمی ئەو جۆرە هاولاتیانەیە، ئەو جۆرە لە هاولاتی هیچ گوێ نادا بە مافەکانی وەک مرۆڤی خاوەن ئیرادە ، بەلکو تەنها کاردەکا و مندالەکانی گەورە دەکا و پاشان حەج دەکا و چاوەڕێی عاقیبەت خێری دەکا.
- تۆپانێ لای ئەو جۆرە هاولاتیە قەرەبووی هەموو ئەو مافە خوراوانەیە کە لێی بێ بەش بووە، تۆپانێ خەمەکانی لەبیردەباتەوەو ئەو مافانەی بۆ دەستەبەردەکا کە ونی کردووە، چونکە لە تۆپانێ یاسا هەیە و دادپەرەوری هەیە و هەموان پابەندی یاسان .
ئەو جۆرە لە هاولاتی تەگەرەی ڕاستەقینەی بەردەم پێشکەوتنە، وە هیچ گۆڕانکارییەک ڕونادا تا ئەو هاولاتیە لەو جیهانە تەنگەی خۆی نەیەتە دەرەوە و دڵنیا دەبێ لەوەی کە سەرەنجامی بێدەنگ بوون لەسەر زوڵم و گەندەڵی زۆر گەورەترە لە سەرەنجامی شۆرشکردن لە دژی.
ئێتیان دولا بواسێ، بیرمەندی فەرەنسی لە کتێبی " بەندایەتی ویستراو "

الترجمة باختصار... يقول المفكر الفرنسي ( ايتيان دولا بواسي ) في كتابه ( العبودية الاختيارية ) :
لو ان شعبا اضطهد لفترة طويلة ' سينتج جيلا ليس في حاجة للحرية ! لأنه سيتاقلم مع الظلم و يصل لحالة ( المواطن المستقر) وهذا المواطن يعيش عالمه الخاص و جل أحلامه يجتمع في ثلاث :
1/ الدين 2 / لقمة العيش 3/ كرة القدم !
+ اما الدين فعند المواطن المستقر لا صلة له بالعدل و المساواة ' لكنه مجرد شعائر فارغة لا ترقى الى الفعل و الخلق .... الخ

+ لقمة العيش : يكفيه قوته اليومي ' هو لا يأبه بحقوقه كإنسان ذو ارادة ' لكنه يأكل و يشرب و يحج و ينتظر خير عاقبته...
+ كرة القدم :
في هذه اللعبة هو يعوض حقوقه المسلوبة التي جردوه منها بها ينسى همومه و يسترجع حقوقه المهضومة ' لأن في اللعبة يوجد عدل والقانون الذي يمشي الكل عليه ..
هذا النوع من المواطن يشكل عائقا في وجه التطور ' سوف لن يحدث اي تغيير لو لم يخرج هذا المواطن من قوقعته الضيقة و يكتشف بأن نتيجة السكوت على الظلم و الفساد افجع بكثير من نتائج الثوران عليه....
هذه كانت ترجمتي المختصرة أرجوا ان تتقبلوها مني ..
.






    رد مع اقتباس